گۆڕی بەکۆمەڵی کۆچبەران لە لیبیا دۆزرایەوە

گۆڕی بەکۆمەڵی کۆچبەران لە لیبیا دۆزرایەوە

 

ڕۆژی دووشەممە ٢4ی شوبات، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران کە بنکەکەی لە جنێڤە، ڕایگەیاند: کە چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا دۆزراونەتەوە.

لە گۆڕەکاندا کە لە ناوچەکانی جەخارا و بیابانی کوفرە دۆزراونەتەوە، دەیان تەرمی ئەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە کە هەوڵیان دەدا لە وڵات بپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، كە ئاساری گوللە لەسەر جەستەیان بووە، پسپۆڕان ڕەخنەیان لە ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا گرتووە لە پەرەپێدانی ئەم قەیرانە.

شایانی باسە، کە یەکێتیی ئەورووپا بە پاڵپشتی دارایی لە پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا، کۆچبەران دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەمپانەی کە ڕووبه ڕووی سووکایەتی و توندوتیژی دەبنەوە.

هەروەها شارەزایان داواكارن بۆ جێبەجێ كردنی ڕێگایەكی یاسایی بۆ کۆچکردن و کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی لیبیا وەک پاسەوانی سنووری ئەوروپا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top