ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر تۆڕی نەوتی ئێراندا دەسەپێنێت

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ٢4ی شوبات سزاکانی بەسەر زیاتر لە ٣٠ کەس و قەوارەدا ڕاگەیاند، کە ٥ کەس و ١٧ کۆمپانیا و ١٣ کەشتی گواستنەوەی نەوتی تێدایە، بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لە فرۆشتن و گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی “ کەشتیگەلی سێبەر”ی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو کەشتیانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە توانای هەڵگرتنی دەیان ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلاریان هەیە.
سزاکان ئەو بازرگانانەی نەوت دەگرێتەوە كە دانیشتووی ئیمارات و هۆنگ کۆنگن و کارپێکەران و بەڕێوەبەرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت لە هیندستان و چین و سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران و کۆمپانیای تێرمینالی نەوتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا گوتی: کۆماری ئیسلامی پشت بە تۆڕێکی نهێنی کەشتی و دەڵاڵەکان دەبەستێت بۆ ئاسانکاری لە فرۆشتنی نەوت و دابینکردنی داراییە چالاکییە تێکدەرەکانی.
گوڵان: سەردار خەلیل