نوقمبوونی بەلەمێكی کۆچبەران لە ئیسپانیا

نوقمبوونی بەلەمێكی کۆچبەران لە ئیسپانیا

 

ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، تیمەکانی فریاگوزاری و رزگاركردنی ئیسپانیا دەستیان كرد بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای نزیکەی ٤٨ کۆچبەری ونبوو لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی "ئێل هیرۆ" لە دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، نوقمبوونی بەلەمی ئەم پەناخوازانە، کە تا ئێستا 9 لە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە کە منداڵێکیشیان لەگەڵدایە، بووەتە کوشندەترین ڕووداوی لەم جۆرە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕزگارکەران توانیان ٢٧ کۆچبەر لە کۆی ٨٤ کۆچبەر ڕزگار بکەن کە لە ئەفریقاوە هەوڵیان دەدا بگەنە ئیسپانیا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top