زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو لە نیپاڵ

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو لە نیپاڵ

 

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و زەوی لەرزین لە نیپاڵ 102 کەس گیانیان لەدەستداوە و 64 کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی نیپاڵ: لەگەڵ پێشکەوتنی ئەرکی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، ئەگەری زیادبوونی قوربانییەکان هەیە. ئەمەش زۆرترین بارانبارینە کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە لە پایتەختی نیپاڵ تۆمار کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمساڵ زیاتر لە ٢٢٠ کەس لە کارەساتی سروشتی بەهۆی باران بارین لە نیپاڵ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top