دەنگدان بەلیستی پارتی :دەنگدانەبەخۆڕاگری وخۆنەچەماندن

دەنگدان بەلیستی پارتی :دەنگدانەبەخۆڕاگری وخۆنەچەماندن

ئەمجارەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە بروابەخۆبوون بەشداری دەکات لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان،ئەم خولەیە جیاوازەو ھیچی کەمتر نیە لەگرنگی یەکەمین پرۆسەی ھەڵبژاردن ،چونکە ئەم جارەیان راستەوخۆکاریگەری لەسەر گۆرینی هاوكێشەکاندا ھەیە...


بۆیەش گرنگە بە هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی لەپێناوبەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان بچینە سەر سندووقی دەنگدان، جارێکی تر متمانە بەپارتی نوێ بکەینەوە ،چونکە گەر پارتی بەھێز بێت بە دلنیایەوە کوردستان بەھێز دەبێت و زیاتر پێشدەکەوێت و دەبووژێتەوە وئارامی وخۆشگوزەرانی لێیە ،رابردوو سەڵماندوێتی پارتی بەھیچ شێوەیەک سازشی لەسەرمافەدەستورییەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە،تاکە ھێز بووە لەکاتی قەیران وتەنگانەدا پێشمەرگەئاسا پارێزگاری لە ماف و وقەوارەی ھەرێم کرد ،ھەر ئەمەشە وای کردوە ھەمیشەپارتی وسەرۆک بارزانی ببنە ئامانجی دووژمنان بەلام سوپاس بۆخوای گەورە ھەر بە پارێزەری شکۆو کەرامەتی گەلی کوردستان ماینەوە ،وەک داربەروووایە نەبەسووتان نەبەبرین ھیچی بەسەرناێت وبەشکۆمەندی دەمێنێتەوە،
بۆیەش دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی دەبێتە ماییەی سەقامگیری سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتی و خۆراگری وخۆ نەچەماندن،چونکەیارونەیاری کورد کۆکن لەسەر ئەوەی تەنھاپارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای کورد دەکات ،
خەلکی کوردستان مافی ئاسایی خۆیەتی گەر گلەیی وگازاندەێکیشی ھەبێت ،ھەر کەس ولایەنێک گەر بیەوێت خزمەت بکات بەدلنیایەوە دووچاری گلەیش دەبێت ،بەلام لەبەر ھەستیاری قۆناغەکەدا گرنگە گلەیی وگازاندەکان بەلاوەبنین ،بەروحیەتێکی نیشتیمانیانەی داعش بەزێن و ئەبرامز شکێن بچینەوەسەرسندوقی دەنگدان وشانازی وسەروەرێکی تربۆرێبازی بارزانی تۆماربکەین ،
تا هەمیشە پارتی ھەربەحزبی ژمارەیەک بمێنێتەوە،
مرۆڤ دەبێت ھەمیشەسوود لەرابردوووەربگرێت ،ژیان پڕه‌ له‌ هه‌وراز و نشێووگۆرانکاری بەسەردێت‌،مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدابەھەلوێستەکانیان دەناسرێن ، ھەمیشە پارتی شانی داوەتە بەر پرسیاریەتی ، لەکاتی چارەنووسازداھەر پارتی ئامادەبووە بۆ پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی کوردستان قوربانی بدات ‌، خەونی ئەوانەی پوچەڵ کردەوە کە دەیانەویست بە چاوساغی خاکفرۆشان کوردستان داگیر بکەن و کۆتایی بەقەوارەی ھەرێمی کوردستان بێنن ،بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكه‌ینه‌وه‌ كێ پارێزگاری له‌ کوردستان‌ ده‌كات،كێ ئاماده‌یه‌ بچێت خۆی بكاته‌ قوربانی،ناکرێت باوه‌ڕ به‌ به‌ڵێنی ھەمووکەسێک بکەین ، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ن كه‌لەرابردووداقوربانیداوه‌،سه‌لماندوێتی كاتی تەنگانەدا له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرگرییە‌،تا پارتی وسەرۆک بارزانی ھەبێت کورد بێ خاوەن نیەو بە ھیچ
ھێزێک ناچەمێت ....
تم الإرسال منذ 8 د

Top