جێگیرکردنی زیاتر لە ٧٠ هەزار پەنابەری لوبنانی لە پەناگەی فریاگوزاری

جێگیرکردنی زیاتر لە ٧٠ هەزار پەنابەری لوبنانی لە پەناگەی فریاگوزاری

 

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، دەیان هەزار کەس لە لوبنان ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لە پەناگەی فریاگوزاری نیشتەجێبوون.

وەزیری ناوخۆی لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووتی پایتەختی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، زیاتر لە 70 هەزار پەنابەری جەنگ پەنایان بردووە بۆ 533 ناوەندی فریاکەوتن بەتایبەتی قوتابخانەکانی لوبنان بوونەتە شوێنی حەوانەوە فریاگوزاری بۆ پەنابەران.

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەورەی پەنابەران لە ڕۆژانی داهاتوودا لە باشووری لوبنانەوە پەنا ببەن بۆ شوێنە سەلامەتەکان لە ئێستادا ئەستەمە بتوانرێت ژمارەی وردی ئاوارەکانی ناوخۆی لوبنان دیاری بکرێت و خەڵکێکی زۆریش پەنایان بۆ خزمان بردووە و هەندێکیشیان لەسەر شەقامەکان دەخەون، هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل ئابووری لوبنانییان مایەپووچ کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top