باشترین گیراوەی سرووشتی بۆ قژی تەندروست و بریقەدار

باشترین گیراوەی سرووشتی بۆ قژی تەندروست و بریقەدار

یەكێك لە شێوازە بەناوبانگەكانی چاودێریكردنی قژ بەكارهێنانی ماسكە، كە پێش دوشكردن لێی دەدرێت. ئەم ماسكانە هەنگاوێكی سەرەكین بۆ باشتركردنی تەندروستی و جوانیی قژ، بەو پێیەی خۆراكی هەمەلایەنە بۆ قژ لە ڕەگەوە تا كۆتاییەكانی دابین دەكەن.

لەم بابەتەدا باس لە چەمكی ماسكی قژ پێش دووش و سوودەكانی و چۆنیەتیی بەكارهێنانی كاریگەرانە دەكەین، بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.

 

ماسكی مۆز و هەنگوین بۆ قژی وشك:

شێوازی ئامادەكردنی:

1-سەرەتا مۆزی پێگەیشتوو لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت هەنگوین، دواتر مۆزەكە ورد بكە تاوەكو یەك دەگرێت.

2- مۆزە وردكراوەكە بكوڵێنە و لەگەڵ هەنگوین تێكەڵی بكە.

3- با قژت تەڕ بێت و دواتر تێكەڵەكەی لێ بدە، زیاتر گرنگی بە سەری تاڵەكان بدە.

4- ماسكەكە بۆ ماوەی 20-30 خولەك بەجێ بهێڵە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.

سوودەكانی مۆز: ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە كە قژ شێدار دەكاتەوە و شێوە لاستیكییەكەی بەرز دەكاتەوە، لە هەمان كاتدا هەنگوین شێداری و بریقەدارییەكەی زیاد دەكات.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top