بالە ٢٠-١٠ پاداشتی ریفراندمچیەکان بدەینەوە...
ئەمرۆ 25 ئەیلوول رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستانیان ، 7سال بەرلەئێستا گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە، بە شێوازێکی دیموکراتیانە ویستی خۆی ئاشکرا کردو پرۆسەی ریفراندۆمی ئەنجام دا،کە گرنگترین بریاری مێژوویی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بوو ،تاھەتایە بە درەوشاوەیی لەمێژووی گەلەکەمان دا وەك دۆكیومێنتێك بە زیندوویی دەمێنێتەوە،بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرا لەخەبات وتێكۆشانی گەلی کوردستان ،
پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بووبۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی،کە ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکەدەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھالەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوە،کەئەمەش کارێکی ئەستەمە، بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین ، کۆسپەکانی بەردەمی کاتین ،رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین ،سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرمووە(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)
ئەم سال یادکردنەوەی ساڵرۆژی ریفراندۆم ھاوکاتەلەگەل یەکەمین رۆژی دەستپێکی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،بۆیەش گرنگەوەک ھەلبژاردنەکانی رابردوو خەلکی کوردستان پاداشتی ریفراندۆمچیەکان بکات ،چونکە بۆیەکەم جار پارتی بەرێبەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی لە ریفراندۆمێکی سەرتاسەریدا کۆی خەلکی کوردستان کۆبکاتەوە ،لە دوای خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر کوردستانی پاراست وخەونی ئەوانەی پۆچەل کردەوە کەدەیانەویست بە چاوساغی خاکفرۆشان کوردستان داگیر بکەن ، بۆیەش کاتیەتی خەلکی کوردستان لە ٢٠-١٠سەرکەوتنێکی تری شکۆمەندانە بۆ پارتی تۆماربکەن ،متمانەی پێ نوێ بکەنەوە ،چونکە پارتی سەرباری ھەموو ئاستەنگ وگرفتەکان ،شانی دایە بەر بەرپرسیاریەتی و رووبەرووی قەیرانەکان بۆوە ،بۆیەش سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستانە، دەبێت خەلکی کوردستان زۆر چاک لەوە دلنیابێت تا پارتی وسەرۆک مسعود بارزانی مابێت کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا دەمێنتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت...