دروشمه‌كان خاڵی له ڕق، پڕ له خزمه‌ت بكه‌ن
له وتاری دروشمه‌كانی بانگه‌شه گوتم، حیزبه سیاسییه‌كان بۆ باوهڕپێهینانی زۆرترین ده‌نگده‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هێزترین دروشم به گوێیاندا بڵێنه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی دروشمی بانگه‌شه هه‌ر حیزبه و به‌پێی تێگه‌یشتن و توانای خۆی دروشمێك هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه‌ی گرینگه دروشمه‌كان ڕاستبن یان لانیكه‌م ده‌نگده‌ر هه‌ست بكات حیزبه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردن له‌ئاست دروشمهكانیاندان؛ دوای هه‌ڵبژاردن ده‌توانن بۆیان بكه‌ن به‌كردار و ببێته هێزی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین دروشمی ئه‌وجاره‌ی حیزبه‌كان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕووناكی تێدا به‌دی ناكرێت هه‌ست به تارمایی و ترسی پشت دروشمه‌كان ده‌كرێت، جێی داخه هیچ یه‌ك له‌حیزبه‌كانی به‌ره‌ی دژه پارتی ئاوه‌دانی، خزمه‌ت، باشكردنی ژیانی خه‌ڵك، پڕۆژه‌ی ژێرخان، به‌هێزی كوردستان... هتد. نه‌یان كردۆته دروشم بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌ست به ئارامی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆتایی پێده‌هێنین، به‌ئێمه ده‌كرێت، درۆده‌كه‌ن، ئیتر به‌سه، ڕایانده‌گرین، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین. به‌ڕوانینی من ئه‌وانه دروشمنین كۆمه‌ڵێك قسه‌ی كۆڵانن، هیچیان پاشخانێكی ڕووناكبیری و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن و ته‌نانه‌ت پلانی مه‌ودا كورتیشی هه‌ڵنه‌گرتووه. ده‌توانم بڵێم هه‌موویان پڕن له تۆڵه، ڕقی سیاسی و خۆبه‌هێزكردن، له‌وه بترازێ هیچ باسی خه‌ڵك و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا نییه.
ئه‌رێ پێم ناڵێن جگه له دروشمی ئاوه‌دانی پارتی هه‌موو كه‌رت و بابهتهكان ده‌گرێته‌خۆی، كێ مه‌ترسی سه‌رژمێری به‌خه‌یاڵدا هاتووه بۆ خه‌ڵك و سنووری كوردستان، كێتان باسی ئه‌وه‌ده‌كات ناهێڵین عه‌ڕه‌بی هاورده بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌پێی سه‌رژمێری ببنه خاوه‌نی كوردستان، كامتان باسی موڵك و خانووكڕێنی عه‌ڕه‌ب و مانه‌وه‌یان له كوردستان كردۆته دروشم هه‌وڵده‌دات دوای هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ر بكات؟ ڕێ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه خاوه‌ن ماڵ ئێمه‌ش ببینه كرێ گرته.
بڕۆن دروشمه‌كانی بانگه‌شه خاڵی بكه‌ن له ڕق، پڕیان بكه‌ن له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بڕۆن دروشمه‌كان پڕبكه‌ن له یه‌كگری دژی ته‌ماحكاران، ده‌رفه‌تی كار، به‌نیشتیمانی كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و خوێندن، كاره‌با و ئاو.