ڕیفراندۆم گرنگترین بڕیاری مێژوویی سەرۆك مسعود بارزانی وەك دۆكیومێنتێك بە زیندوویی دەمێنێتەوە...
وەیسی سەعیدوەیسی
لە 25 ئەیلوولی 2017 گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە، بە شێوازێکی دیموکراتیانە ویستی خۆی بۆ جیھان ئاشکرا کردو پرۆسەی ریفراندۆمی ئەنجام دا،کە گرنگترین بریاری مێژوویی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بوو تاھەتایە بە درەوشاوەیی لەمێژووی گەلەکەمان دا وەك دۆكیومێنتێك بە زیندوویی دەمێنێتەوە،بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرا لەخەبات وتێكۆشانی گەلی کوردستان ،پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بووبۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی،کە ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکەدەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھالەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوەدەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوەکەئەمەش کارێکی ئەستەمە.بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین ،
زۆر جاران لێرەولەوێ باس دەکرێت کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەبارنەبوو،بۆیە گرنگە ھەڵوەستەێکی خێرا لەم بارەیەوەبکەین ،چۆنکە
ریفراندۆم سەرچاوەی كێشەكان نەبوو، بەڵكو سەرچاوەی كێشەكان ئەو هۆكارانە بوون كە هانی گەلی كوردستانی دا بیر لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات ،کەھێشتا ئەو فاکتەرانەی وایان کرد بڕیاری ریفراندۆم بدرێت، ھەروەک خۆیان ماون، ئەو عەقڵیەتی تاکرەوی عێراق بەرێوە دەبات، کە رێگری کرد دەولەتێکی ھاوبەشی ھەموو نەتەوەو ئایینەکان دروستبکرێت هیچ گۆڕانێکی بەسەردانەهاتووە.ھەروەک خۆیان ماون وکار لەسەر سیاسەتی برسیکردنی خەلکی کوردستان دەکەن ،بروایان بەبنەماکانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق نییە کەلەسەر هەرسێ بنەمای (رێککەوتن -هاوسەنگی - بەشداری راستەقینە) عێراقی تازە دروستکراوە،بە ھەمان بۆچوونی سەرانی بهغدا پێش ساڵی 2003کاردەکەن ، تهنیا دهسهڵات گۆڕا و سیستهمی سیاسی نهگۆڕا.گەروانییە چۆن دەبێت بابەتی مووچەو شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ كێشەكانی دیكە و بە سیاسی بكرێت.ئەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیان نیە وەكو هەموو فەرمانبەرانی عێراق مانگانەشایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، بۆیە تێکەڵاوکردنی ئەم بابەتەیە لەگەل کێشەکانی دیکەوە پێشێلکاری دەستوورە ، ئامانج لێی تەنھادژایەتیکردنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی کوردستانە، پێشتر گەلی کوردستان ئهنفال و كیمیاباران دەکرا ، بەلام ئێستا بەشێوازێکی تری مۆدێرن ئەنفال دەکرێت،
بۆیە ئەوەی گەلی کوردستان لە25ی ئەیلوولی 2017ئەنجامیدا بریارێکی راست ودروست بوو ،دەرکەوت لەسەرریفراندۆم نیە خەلکی کوردستان سزا دەدرێت و مووچەو بودجەی دەبردرێت ،بەلکو لەسەر کوردبوونەوبۆ رووخاندنی ئیرادەی گەلی کوردستانە، لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی 2014بوو حکومەتی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی عێراق بری،کەئەوکات ریفراندۆم ئەنجام نەدرابوو ،بۆیەش ئەنجام دانی ریفراندۆم مافێکی ئاسایی ھەموو نەتەوەوگەلێکە وپێویست بوو لەلایەن وڵاتانەوە رێز لەو ئیرادەیە بگیرێت ،
لەپەراوێزی ئەم راستیانەی سەرەوە گرنگەھەلوەستەلەھەمبەرچەند خالێک بکەین .
یەکەم :ریفراندۆم نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان بوو،بۆیەش کوردستانیان زۆربەتامەزرۆییەوەبەشداریان لەپرۆسەی دەنگدان کرد بەبەراوردلەگەل ھەلبژاردنەکانی تر ...
دووەم :کۆسپەکانی بەردەم پرۆسەی سەربەخۆیی کاتین، ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک دەمێنێتەوەبەھیچ جۆرێک گەلی کوردستان دەستبەرداری نابێت،رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین ،سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرمووە(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت)
سێ یەم :ئەنجام دانی ریفراندۆم سەرکێشی و شکست نەبوو بەلکوخواستی زۆرینەی کوردستانیان بوو،دەرکەوت چیمان دەوێت،بەلام خیانەتەکەی١٦ی ئۆکتۆبەرسەرکێشی وشکستی عەسکەری بوو،كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی بەئاشکراخیانەتیان لەكوردستان كرد...
چوارەم :ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێ کاربکات لەسەررووخاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان راستە لەدوایدا کوردستان دووچاری رەوشێکی نەخوازراوبوو بەلام کوردستانیان بە ئیرادەی بەھێزوەبەرگریان کرد،بۆیەش ئەستەمەگرەولەسەرشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان بکرێت
پێنجەم:ئەنجامدەرانی خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر دەبێت باجی خیانەتەکەیان بدەن،چونکە ئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات وفرمێسک بەدەست ھاتبوولەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی چەندکەسێک بەچەندکات ژمێرێک لەدەست درا،وخیانەتێکی بێ وێنەیان لەخوێنی شەھیدان وپێشمەرگە وخاکی کوردستان کرد،ئۆبالی ھەموونەھامەتیەکانیش لەئەستۆی ئەوانەدایەلەپێناوبەرژەوەندی گیرفانیان ئەم خیانەتەیانکرد ...
Mustafa Stune, [9/24/2024 4:29 AM]
شەشەم :ریفراندۆم سنوری کوردستانی پاراست کەھیچ کەس ولایەن وھێزێک ناتوانێ ناسنامەی ناوچەکوردستانییەکان بگۆرێت ، گەر ئەم دەرفەتەیە لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام درابا ...
حەوتەم :گەر حیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی پارتی و رێبازی بارزانی نەبا جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی چارەنووسمان چی لێ دەھات ،بەلام توانیان لەشکست وبێ ئومێدی دا ھیواو ئومێدو نەخشە رێگای سەرکەوتن دروست بکەنەوەو ھەموو گەلەکۆمەکییەکان بەتال بکەنەوەو لەداستانەکانی (پردێ وسحێلا )
مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنیان دروست کردوھەرەسیان بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێنا ،سنوریان بۆخائین وخاکفرۆشان دانا،گەمارۆیەكان تێكشکێندران وھاوکێشەکان گۆردران...
ھەشتەم :بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم سەرۆک مسعود بارزانی توانی جارێکی تر ھەستی نەتەوەیی ونیشتیمانی لای تاکی کورد بەھێزبکاتەوە کەبەھۆی کۆمەلێک ھۆکار ھەست بەبێ ھێزی ئینتیمای نەتەوەیی دەکرا ،بۆیەگەرھەڵوەستەیەک بکەین زۆر بەروونی بۆمان بەدیاردەکەوێت ھەستی نەتەوەیی لای ھاوولاتیان گەیشتبووەلوتکە، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بەگەرم وگوریەوە بەشداریان لەپرۆسەی دەنگدان بۆریفراندۆم کرد ...
نۆیەم :دەبێت رۆژی ریفراندۆم ،وەک رۆژی نیشتیمانیی گەلی کوردستان دەست نیشان بکرێت،چونکەئەوەی گەلی کوردستان ئەنجامی دابەجێگەیاندنی ئەرک وپەیامێکی راست ورەوابوو .بۆیەش پێویستە لە ئاییندەدا پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین دەسەلاتی یاسادانان رێکاری پێویست بگرێتەبەرتابەرەسمی وەک رۆژی نیشتیمانی گەلی کوردستان بناسرێت ،تا ئەم رێکەوتەیە وەک رۆژێکی مێژوویی لەبیرو ھزری کوردستانیان بەزیندوویی بمێنێتەوە
،نەوەلەدوای نەوەشانازی پێ بکەن ...
دەیەم :ئەم سال یادکردنەوەی ریفراندۆم ھاوکاتەلەگەل بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،بۆیەش گرنگەوەک ھەلبژاردنەکانی رابردوو خەلکی کوردستان پاداشتی ریفراندۆمچیەکان بکات ،ئەوکات خەلکانێک خەونیان بەمەرگی سیاسی پارتیەوەدەدیت کەجەماوەرسزای دەدات، بەلام رێک پێچەوانە دەرچوو کوردستانیان لەھەمبەرھەلوێستە نەتەوەییەکانیدا پارتیان پاداشت کردومتمانەیان پێ دایەوە وەک حزبی یەکەمی کوردستانی لەعیراق وکوردستان ھێشتەوە، تا ھەمیشە پارتی ھەربەپێشەنگ وپارێزەری مافەکانی خەلکی کوردستان بمێنێتەوە..