نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر لە هەموو بوارەکان دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە و جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر لە هەموو بوارەکان کردەوە.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 22-09-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانی ناوەند و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنێتيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيه‌كانى، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكوڕيه‌كان.
نێچيرڤان بارزانى ستايشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانيى پارێزگای هەولێری كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕيى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتيياندا، ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كراوە. لەوبارەیەوە نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه، ئاماژه‌ى به رۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانیش كرد.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى و داواكارى و پێشنياريان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕييه‌كان خسته‌وەتەڕوو.