جوانترین مۆدێلی گوارەی كورت كە بە درێژایی ڕۆژ دەگونجێت

جوانترین مۆدێلی گوارەی كورت  كە بە درێژایی ڕۆژ دەگونجێت

لەگەڵ بەردەوامیی پەرەسەندنی دیزاینی زێڕینگەریدا، گوارەی كورت جێگەی تایبەتی لە جیهانی مۆدەدا بەدەست هێناوە، ئەمەش بەهۆی هەمەچەشنیی دیزاینەكانیان و ئاسانكاریی بەكارهێنانی لە هەموو كاتێكدا.

گوارەی ئەندازەیی لەم وەرزەدا لە پێشەنگی لیستی مۆدەدایە، لە بازنەی سادە تا چوارگۆشە و سێگۆشە، ئەمەش ڕەنگێكی مۆدێرن بۆ جوانیت زیاد دەكات، بۆیە وای كردووە ببێتە هەڵبژاردەیەكی دڵخواز بۆ بۆنە تایبەتەكان.

بەردی بەنرخ سەرنجڕاكێشی دەبەخشێتە گوارەی كورت و بەهۆی بریقەی ئەڵماسەوە زیاتر دڵڕفێن دەكرێت، دەتوانرێت لە چەندین بەردی ڕەنگاوڕەنگی وەك یاقوت و زمروود و.. هتد دروست بكرێت، بۆ ئەوەی لە ئێواراندا درەوشاوەییتان پێ بدات.

گوارەی مرواری وەك هەڵبژاردەیەكی بێ كات دەمێنێتەوە، دیزاینەكانیان لە شێوەی سادە تا دیزاینی ناوازە جیاوازە، ئەمەش وای كردووە بۆ بۆنە جیاوازەكان گونجاو بێت.

بۆ ئەو خانمانەی بەدوای دیزاینی ناسك و نەرمدا دەگەڕێن، گوارەی تەنك و كورت گونجاوە، كە بە زۆری بە بەردی ئەڵماسی بچووك چەسپێندراون كە سەرنجڕاكێشییان زیاتر دەكات.

ئامادەکردنی:شیلان عەلی

Top