كەرتی تایبەت لەڕووی جیهانییەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی كاردەكات
كەرتی تایبەت لە ئابووری دەوڵەتدا بریتییە لەو دامەزراوە و كۆمپانیایانەی كە حكومەت خاوەندارێتی ناكات، واتا كەرتی تایبەت كۆمەڵێك دامەزراوەیە كە سەرمایەی تاك یان كۆی چەند سەرمایەیەكی تاك دەگرێتەوە كە تاك خاوەنیتی .
كەرتی تایبەت لەڕووی جیهانییەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی كار دەكات، لە ڕێگای ئەم بەرژەوەندییەی خۆیەوە بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگەش فەراهەم دەكات. بۆیە ڕۆڵی سەرەكی حكومەت لەوەدا چڕدەبێتەوە كە چۆن نەهێڵێ بەرژەوەندی خۆیی كەرتی تایبەت لە كۆمەڵگە جیابێتەوە. لەكەرتی تایبەتیشدا كە ڕەخساندنی هەلی كار پەیوەندی بەبازاری كار و دەستی كارەوە هەیە .
هەروەها پەیوەندییەكی ڕاستەوانە بەیەكیانەوە دەبەستێت، لەو هەرێم و وڵاتانەی كە بانگەشە بۆ ئابووری دەوڵەت دەكەن یان باوەڕیان پێی هەیە، ئەوە كەرتی تایبەت دەبێتە بزوێنەری بازاڕی كار، بۆیە هەرچەند كەرتی تایبەت بەهێزبێت و خۆی ڕێكخستبێت ئەوە زیاتر توانای لەخۆگرتنی هێزی كاری هەیە و پێچەوانەكەیشی هەر ڕاستە .
پەرەپێدانی كەرتی تایبەت پەرەپێدانی كاری هاوبەش و هاندانی كەرتی تایبەت بۆ بەشداریكردنی لە دانانی پلان و پڕۆگرامەكانی خوێندن و ڕاهێنان و ڕاهێنانی پیشەیی لەگەڵ دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و توژێنەوەی زانستی بۆ ئەوەی پسپۆرییەكان گونجاوبن و لەگەڵ خواستی كەرتی تایبەت و بازاڕی كاردا بگونجێت،
بایەخدانی زیاتر بە خوێندنی پیشەیی وهونەری لەجیاتی خوێندنی تیۆری لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم وائەكات كە بازاڕی كاری هەرێم پێویستی پێیەتی ئەوەیە كە زیاتر پێشكەوتن بە خۆوە ببینێت، هەوڵەكان زیاتر چڕبكرێنەوە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی ڕاهێنان و مەشق بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگاكان بەردەوامی هەبێت، هاوكات لەپڕۆسەی خوێندندا و وەخولە هاوینەكان كەتایبەتە بەكەرتی گشتی كەرتی تایبەتیش بگرێتەوە و قوتابی بتوانێ لەكۆمپانیا و كەرتی تایبەت و كارگەی پەیوەندیدار بە پسپۆڕییەكەی خۆی تێدا مومارەسەی پیشەی خۆی بكات.
یەكێك لەگرفتەكانی كەرتی تایبەت بەداخەوە كە هیچ زەمانێكی تێدا نییە، ئەو یاسایانەی ئێستاش ناتوانێ وەڵام دەرەوەی
قۆناغی ئێستای كۆمەڵگەی كوردستانی بێت و ببێتە پێوانەیەك كە ژیانی كرێكاران و ئەو كەسانەی كە لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن .
لەم قۆناغەدا پێویستە حكومەت سراتیژی دانێت بۆ بوژانەوەی كەرتی تایبەت و هاندانی، بە پێی یاسا حكومەت كەرتی تایبەت ناچار بكات كە سوود لە هێزی كاری خۆماڵی وەربگرێت و لە ڕێگای ئەمەوە بێكاری كەمتر ئەبێتەوە .
چونكە ئەبێتە پاڵپشتی سەرەكی داهاتی دەوڵەت و گەشەكردن و فراوانكردنی كەرتی تایبەت لە بەرهەم هێناندا، كە وائەكات بێكاری لەناو تاكەكانی كۆمەڵگادا كەم بێتەوە و درفەتی زیاتر بۆ كاركردن بڕەخسێت.
هەروەها وائەكات ژێرخانی ئابوووی وڵات بەهێزبكات و ولەڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە گرنگی خۆی هەبێت بەوەی تاچەند خەڵكی لەكەرتی بەرهەمهێندا چالاك بێت ئەوەندە تاكەكانی ئازاد دەبن و زیاتر دەتوانن لەو ئازادیانەی كە هەیانە كاری داهێنراوانەی خۆیان بكەن. بەمەیش بەرهەمی باشتر و زیاتر بەر هەم دێت، دەكرێ حكومەت ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر بۆ ڕێكخستنی كەرتی تایبەت ڕێكخستنی ئابووریبە بەتەشریع و یاسا، كە ئەوەش یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكان و دواتر دەستپێشخەربێت بۆفراوانكردنی ژێرخانی ئابووری و بەتایبەت خزمەتگوزارییەكان و خوڵاندنی هەلی بەگەڕخستنی سەرمایەی تایبەت و ئاوێتەكردنی لەگەڵ ئابووری وڵات و پلانی ئاڕاستەكردن وئابووری و ڕێگەنەدان بەلێكترازانی بەرژەوەندی تایبەت و گشتی.
بێلان ڕۆژبەیانی