لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٨ کەس کوژران

لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٨ کەس کوژران

 

لە هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی ناوەڕاستی غەززە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێوانیاندامنداڵ هەبوو.

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر قوتابخانەی "الجاعونی" سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) لە نزیک کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت لە بەشی ناوەڕاستی غەززە، لە ئەنجامدا ١٨ کەس، لەنێویاندا منداڵان و کارمەندانی UNRWA، 18 کەسی دیکە بریندار بوون.

هێرشەکەی سەر قوتابخانەی الجاعونی کە زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی مەدەنی ئاوارە تێیدا جێگیر بوون، بە "کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە" وەسف کرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top