زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی زریانی یاگی لە ڤێتنام
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوانە، ژمارەی گیان لەدەستدانی زریانی توندی یاگی لە ڤێتنام گەیشتووەتە ١٢٧ کەس.
بەهۆی زەوی لەرزین و لافاو بەهۆی زریانەکەوە لانیکەم ١٢٧ کەس لە باکووری ڤێتنام گیانیان لەدەستدا و ٥٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. هەروەها ٧٦٤ کەس بریندار بوون.
هەروەها زریانی یاگی بەشێکی ناوچەی پیشەسازی و نیشتەجێبوونیشی وێران کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم زریانە پێشتر فلیپین و دوورگەی هاینانی باشووری چینی گرتبووەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل