شۆرەشی ئەیلوول ئەو راستییە مێژووییەی دەرخست کە یەکگرتن کلیلی گشت سەرکەوتن و گەشتن بە ماف و داخوازییەکانە.
ئەمرۆ ٦۳ ساڵ بە سەر شۆرەشی ئەیلوول بە رابەرایەتی (بارزانی نەمر ) تێپەر دەبێت ، ئەیلوول تروسکەیەکی سەرتاسەری گەڵی کورد بوو دژی داگیرکەران لە پێناو بە دەست هێنانی خاک و نان و ئاوێکی ئازاد و سەربەخۆ .
ئەیلۆلی مەزن خاوەن سەرکردایەتیەکی لێهاتوو و بوێر بوو کە نەک هەر نەیهێشت دۆژمنانی کورد هیچ بەین و درزێک بدۆزنەوە تاوەکۆ بە هۆیەوە شۆرەشەکە پەرتەوازە بکەن و لە ناو ببەن ، بەلکۆ بە پێچەوانە هیچ رێگەیەکیان بۆ دۆژمن نەهێشت تەنیا ئەوە نەبێت کە دان بە داخوازیەکانی کوردا بنێن .
شۆرەشی ئەیلوول ئەو راستییە مێژووییەی دەرخست کە یەکگرتن کلیلی گشت سەرکەوتن و گەشتن بە ماف و داخوازییەکانە ، لە بەر ئەوەی ئەیلوول ئەوەی بۆ ئێمە و تەواوی جیهان سەڵماند کە هەر گەڵێک گەر ئامانج و ویستێکی هەبێت سەرەتا پێوویستە تەبایی و یەکگرتووی لە نێوان خۆیان دروست و بەرهەم بهێنن ئینجا هەنگاو بۆ داخوازی و مافە رەوایەکانی خۆیان بهاوێژن .
تەنانەت شۆرەشی ئەیلوول بۆ دۆژمنانی گەڵی کورد دەرس و پەندێک بوو کە لە هەموو هەلۆمەرجەکاندا چی دیکە بە کەم سەیری گەڵی کورد نەکرێت ، ئەو گەڵەی کە تا دوێنێ بێ دەسەڵات و بێ بریار بوو ،کەچی ئەمرۆ لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و سەربازی خاوەن بریار و روئیای خۆی بووە ، بۆیە دەتوانین بلێین ئەم شانازیەش دەچێتە سەر مێژووی شۆرەشی ئەیلوولی مەزن کە تێدا دەرس و پەندی بە دۆژمن نیشاندا و بەوەی لە داهاتوو چی دیکە کورد گەلێکی کەم و بێ دەسەڵات نییە .
ئەم یادە مەزنە لە کوردپەروەران و نیشتیمانی گەڵی کورد و پیرۆز بێت ، سەری رێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنین .