شۆرشی ئەیلول لە پێناو دیموکراسی و یەکسانی

شۆرشی ئەیلول لە پێناو دیموکراسی و یەکسانی

لە دوای گەرانەوەی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، دوای شۆرشی ١٤ ی تەمموزی ١٩٥٨ هەموو هەوڵەکانی لە پێناو بونیادنانی دەولەتێکی مەدەنی دیموکراسی تەرخان کرد، هەر بۆیەش کورد پاڵپشتی لەو شۆرشەکرد لەسەر بنەماکان و روانگە و دابینکردنی مافەکانی میللەتی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق، دور لە توند و تیژی هەر بۆیەش بارزانی نەمر هەموو ئامادەیەکی نیشان دا بۆ کۆماری نوێ و چەسپاندنی بناغەی دەولەتێکی دیموکراسی، کە هەڵقوڵاوی تێروانینی بارزانی نەمر بوو لە پێناو دادپەروەری یەکسانی و پێکەوە ژیان.
بەڵام مەرج نییە هەموو کات و ساتێک ئەوەی مرۆڤ خوازیاری بێت بێتە دی، هەروەک هەندێ لە سەرکردەکانی شۆرشی ١٤ تەمموز لە رێرەوی و ئامانجی شۆرش لایان دا، لە بڕی ئەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق و ماف و داواکانی کورد جێ بەجێ بکەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە بە بۆمباباران و هێرشکردنی هێزی سەربازی بۆ کوردستان وەڵامی کوردیان دایەوە.
هەر چەندە جەنابی بارزانی نەمر و سەرکردایەتی پارتی دژی شەر بوون و لەگەڵ ئەوە دانەبوون شەر لە نێوان دەسەڵاتی عێراق و کورد بەرپا بێت، بەڵام هیچ رێگا چارەیەک نەبوو بۆ بەرگری کردن لە خاک و میللەتی کوردستان تەنیا پەنا بردن بۆ شۆرش، هەر ئەوەش وای شۆرشێک لە کوردستان بەرپا بێت لە رۆژی ١١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ بەرابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر لەسەرەتا شۆڕشێکی کوردستانی بوو، بەڵام پەیتا پەیتا هیز و لایەن و کەسایەتیەکانی عێراقی بە جیاوازی ئایین و نەتەوە پەیوەندیان بەو شۆڕشە کرد بەهۆی باوەریان بە رابەری شۆرشەکە و راستگۆی دروشمەکەی و خەباتی لە پێناو بونیاد نانی دەولەتێکی دیموکراسی.
لە میانەی تەمەنی شۆڕشی ئەیلول سەرجەم دامودەزگاکانی پێویست بە بەرێوەبردنی کاروباری هسووڵاتیان دامەزرا، وەک پەروەردە، کشوکاڵ، دادگاکان و دادگای باڵای شۆرش، و ……هید
شۆرشی ئەیلول چەندین سەرکەوتنی سەربازی تۆمار کرد، بەرامبەر دەسەڵات دارانی عێراق، سەرەڕای نەبوونی یەکسانی لە چەک و ژمارە، بەڵام باوەری رابەری شۆڕش و پێشمەرگە بە دۆزی رەوای میللەتەکەیان هۆکاری سەرەکی بوو بۆ سەرجەم سەرکەوتنەکان، لەسەرووی ئەو سەرکەوتنانە لە ئاکامی سەرکەوتنە سەربازییەکان رێککەوتنامە مێژوویەکەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی دەولەتی عێراق و دەسەڵاتداران دانیان نا بە مافەکانی کورد.
هەڵبەتە چەسپاندنی دیموکراسی لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی عێراق نەبوو بۆ رژێمی سەددام پەنای بۆ شای ئیران و لاتانی دیکە وەک جەزائیر و یەکێتی سۆڤیەت برد بۆ لێدانی شۆڕشی ئەیلول کە بنەمای چەسپاندنی دیموکراسی بوو، و خاکی عێراقی رادەستی ئیران کرد بۆ لێدانی کورد، کە لە ئاکام رێککەوتنە شوومەکە و خیاتنکاری ٦ ی ئاداری ١٩٧٥ لێکەوتەوە، کە خیانەت لە کورد کرا و بۆ هۆکاری نسکۆیەکی کاتی.
گومان لەوەدا نییە کە شۆڕشی ئەیلول و دواتر شۆرشی گوڵان ئەمرۆیان دروست کرد، لە ئاوەدانی و ئارامی و سەقامگیری، و تەبایی و پێکەوە ژیان کە سەرۆک بارزانی هەردەم جەخت لەو پێکەوە ژیانە دەکاتەوە، شۆرشی ئەیلولی ئەوەی سەلماند کەوا پارتی مانای سەقامگیری و پێکەوە ژیان و هێز و سەرکەوتن، هەر بۆیەش ئەمرۆ پارتی بەرابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوامە لەسەر هەمان هزر و تێکۆشان بۆ دابینکردنی دیموکراسی و یەکسانی.
ئەمرۆ لەسەر و بەندی یادی ئەو شۆرشە مەزنە گرنگە هەموو لایەک پەند لە مێژوو وەربگرن و بنەماکانی شۆرشی ئەیلول بکەن بە پێوەری تەبای و رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، کە تاکە رێگایە بەرەو سەرکەوتنمان دەبات.

Top