زاب خـودێ ئـەگەر بـەو وەزعــه بێت لومـارێ... ؟
دۆخی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕووی جەماوەریی و بۆچوونی سیاسییەوە بەرەو خراپتر دەچێت. جەمسەرگیری ڕابردووی یەکێتی . بە دەرکردنی پێشمەرگەی دێرین ئێستا دەستی پێکردووە.دوخی یەکەتی زورتر ئالوزکردووە.
چوار هۆکاری دۆخی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیاری دەکەم
- یەکەم: یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە کە سەرکەوتوو نابێت و دەیەوێت دۆخی هەرێمی کوردستان تێکبدات.ئەمە ئەگەرێکی زورە
دووەم: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت دۆخی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر بکات و پێی وایە دەکرێت بۆ یەک دوو ساڵی دیکە هەڵبژاردن دوابخرێت.پێموایە ئەم پێشنیارکرابێت بو سەرکردەکان هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەر دوخی ناوخۆی یەکێتیی زور وێرانـە
سێیەم: یەکێتی دەیەوێت لەرێگەی تەوافوقەوە ببێتە شەریکی پارتی. یان فیفتی بەفیفتی ، ئەمە مەحاڵە
چوارەم:یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن هەندێک هێزی ناوخۆیی عێراق و دەرەکییەوە پاڵپشتی دەکرێت وای لە یەکێتیی کردووە خو بەعه زالات دەربهێنت و خو بە بێمنت دیاربکەت.ئەم خالە دەبێتە ئەگەری لە ناوبردنی ریشالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
_لە ئێستادا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشلکاری لە دروشمی پارتی خوکردووە. دروشمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. (ئاشتی و دیموکراسی ومافی مرۆڤ ومافی چارەنوس) یەکێتیی هەموو (بە جملە) پێشلکردووە.
_یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزی دووەمە لە ڕووی سیاسی پێگەهی جەماوەری وسەربازی ئەگەربەم وەزعە بروات هەموو هاوکێشەکان لەدەستدەدات.ئەگەر بەو وەزعه بێت لومارێ... ؟
دلشاد عبدالله بەرواری
#پارێزەرو و ڕاوێژکاری یاسایی