ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی دووەمین كۆنسێرتی خۆی سازكرد
ئۆركێسترای سیمفۆنی سلێمانی دووەمین كۆنسێرتی خۆی ڕاگەیاند, بە ڕابەرایەتی دكتۆر عەبدوڵا جەمال سەگرمە و ژمارەیەكی موزیكژەنی بەتوانا بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان,كاتژمێر 6ی ئێوارە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 5/9/2024 لە هۆڵی تەلاری هونەر ئەم كۆنسێرتە موزیكییە بەڕێوەچوو,جیاواز لە یەكەم كۆنسێرتی پێشوو كە ئامێرە فوودارەكانیشی تێدا بەكارهات,بۆ ئەمجارە لە سەرجەم بەرهەمەكانی نێو ئەم كۆنسێرتەدا تەنها ئامێرە موزیكییە ژێدارەكان بەكار هێندرا و هاوكات لە كۆنسێرتەكەدا منداڵێكی بەهرەمەند بە ئامێری موزیكی كەمانچە بەشداربوو.
سازدانی ئەم كۆنسێرتە دوای مانگ و نیوێك لە پرۆڤەكردن و خۆ ئامادەكردنی دێت لەلایەن ژمارەیەك موزیكژەن و هونەرمەندی بە ئەزموون,هەروەها لە كۆنسێرتەكەدا كۆمەڵێك بەرهەمی جیهانی و كوردی پێشكەش بە ئامادەبووان كران.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی