ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەكات

ســـەرۆك بـــارزانـــی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆز لە عێراق بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق بە وردی باسی لە تاوانی كوشتنی گەشتیارێكی هەرێمی كوردستان لە توركیا كرد و وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری قوربانییەكە، ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا بەدواداچوونی تەواویان بۆ ڕووداوەكە كردووە و ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر و سەرجەم تاوانبارانی ئەو ڕووداوە دەستگیركراون و بەدڵنیاییەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خواست و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە.

Top