پێنجەمین پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیی هەولێر (هایتێکس) دهستی پێكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیی هەولێر (هایتێکس) دهستی پێكرد.
له پێنجهمین پێشانگا و كۆنفڕانسی هایتێكس كه پهیامنێری ئاژانسی ههواڵی عێراقی تێیدا ئامادهبوو له كۆنفڕانسی HITEX ، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وتهیهكی پێشكهش كرد و تێیدا رایگهیاند كه بە "ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی حكوومەت و بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان لەپێناو بەرزكردنەوە و خێراتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و ڕێگەگرتن لە بیرۆكراسی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئێمە بووە".
ههروهها له وتهكهیدا بارزانی ئاماژهی بهوهشكرد كه "فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە فەرمانگە چالاك و پێشەنگەكانی حكوومەت كە كار بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێز و پێشكەوتووی دیجیتاڵی دەكات و لە ماوەی رابردوودا ستراتیژی وەچەرخانی دیجیتاڵیی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند بە ئامانجی هێنانەكایەی حكوومەتێكی سەردەمییانەی دیجیتاڵی كە پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووریمان بەرفراوانتر و خێراتر بكات، بە جۆرێك كە هاووڵاتیان ببنە سەنتەری گرنگیپێدان لە ڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاوە".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ، راشیگهیاند كه هەبوونی سیستەمێكی بەهێز و كاریگەر و چالاكی بانكی گرنگە، لەم ڕوانگەیەوە دەستمان بە ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی بانكی كرد، لەپێناو بنیادنانی ژێرخان و بنەمایەكی ئابووریی دیجیتاڵیی هاوچەرخ و بەهێز كە بتوانین هاوتەریب لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم هەنگاو بنێین.
مهسرور بارزانی ئاماژهی بهوهشدا كه حكومهتی ههرێمی كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی راستی گۆڕانكاری و چاكسازییه لە ڕووی تەكنەلۆجیا و بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكان كە زیاتر هانی بازرگانان و وەبەرهێنان لە ناوچەكە و سەرانسەری جیهان دەدات، بۆ ئەوەی بە مەبەستی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری جۆراوجۆردا ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی پرۆسهی ههژماری من و به بانكی كرد وتی، تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن كارمەندی كەرتی گشتیی كوردستانمان هێناوەتە ناو سیستەمی بانكی، خزمەتگوزاریی بانكی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هێندە گەشەی كردووە، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا، كە دەڵێم پێنج هێندە گەشەی كردووە، لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە 120 هەزار كارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن. ئەم ژمارەیە لە مانگی داهاتوودا بۆ زیاتر لە 200 هەزار كەس زیاد دەكات و نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار دەخرێتە سەر حیسابە بانكییەكان، ئەمەش تەنها رۆژێكی دەوێت بۆ بانكەكانی كەرتی تایبەت كە ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن، لە كاتێكدا ئەم پرۆسەیە پێشتر لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە ڕێگەی هەزاران ژمێریان ئەنجام دراوە و هەفتەیەكی خایاندووە.حوسێن بەیاتی بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای کریم لەعێراق بەشداربووی ئەم پێشانگایە بۆ گوڵان میدیا گۆتی: کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە گرنگی زۆری بۆ کۆمپانیاکان هەیە لە ڕووی ناساندن و دروست کردنی پەیوەندی، ئێمەش هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ ئەوەی کاری باشتر بکەین لەداهاتوو کارەکانیشمان بۆ هەموو کوردستان بێ، ئێستا تەنیا چەند لقێکمان هەیە، هەولیشدەدین کارەکانمان فراوانتر بکەین بۆ خزمەت کردنی هاولاتیان.
کارزان کانەبی