سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانیی فیدراڵ کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانیی فیدراڵ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانیی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاریی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا .

ئاماژە بەوەش کراوە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەروەها ئاماژە بە پێویستیی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریدا بگێڕێت".

ئامادەکارییەکانی سازدکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی عێراق کە بڕیارە بە مەبەستی چارەکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Top