ســـه‌رۆك نــێـــچـيـــــرڤــــان بـــارزانـــى پێشوازی له باڵيۆزى نوێى توركيا كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئينان خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشان دا و خواست و ئامادە‌ييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌بوو.