کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە کەناراوەکانی کوێت نوقم بوو

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە کەناراوەکانی کوێت نوقم بوو

 

ناسر پەسەندێ، بەرپرسی ڕێکخراوی بەندەر و دەریایی ئێران لەو پێوەندییەدا زانیاریی پێشکەش کرد

تەرمی سێ کەس لە شەش کارمەندی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی سەر بە ئێران کە لە کەناراوەکانی کوێت نوقم بوو؛ لە ژێر ئاوەوە دەرهێنران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر پەسەندێ، بەرپرسی ڕێکخراوی بەندەر و دەریایی ئێران، ڕایگەیاند: کەشتی نەوتهەڵگری "ئاراباختریک"ی سەر بە ئێران لە کەناراوەکانی کوێت نوقم بووە.

وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕووداوە لە ١ی ئەیلول ڕوویداوە، گوتی: ڕاستەوخۆ دوای پێگەیشتنی هەواڵەکە پەیوەندی بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی کوێتەوە کردووە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری دەستیپێکردووە.

ناسر پەسەندێ زیادی کرد: تەرمی سێ کەس لە شەش کارمەندی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە کە هاووڵاتی ئێران و هیندستان بوون، دۆزراونەتەوە و چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی سێ کارمەندەکەی دیکە بەردەوامە.    

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top