ڕووسیا: ئۆکرانیا بە ١٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خاکی ڕووسیا

ڕووسیا: ئۆکرانیا بە ١٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خاکی ڕووسیا

  

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە 158 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕووسیا، لەنێویاندا مۆسکۆ.

لە بەیاننامەکەدا کە پێشتر ئاماژەمان پێدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە هەموو ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا خراونەتە خوارەوە، دیاریکرابوو کە 9 لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە مۆسکۆ کەوتوونەتە خوارەوە.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاند، یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە باڵەخانەی تەکنیکی پاڵاوگەی نەوتی مۆسکۆ کەوتووەتە خوارەوە و ئاگر لە باڵەخانەکە کەوتۆتەوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە. کە هیچ مەترسییەک بۆ سەر خەڵک و چالاکییەکانی بینای ناوبراو نییە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top