ژنێک لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەرنشینانی پاسێک

ژنێک لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەرنشینانی پاسێک

 

  

لەئەنجامی هێرشی ژنێک بۆ سەر سەرنشینانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە ئەڵمانیا 5 کەس برینداربوون.

پۆلیسی دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەکاتی هێرشی ژنێک بە چەقۆ بۆ سەر سەرنشینانی پاسێک لە شاری زیگنی ئەڵمانیا پێنج کەس برینداربوون.

پۆلیس بە ئاماژەدان بەوەی کە شەوی ڕابردوو ژنە هێرشبەرێک بە چەقۆ ٥ کەسی بریندار کردووە کە دەچوونە فێستیڤاڵێک لە ناوچەی ئیزەرفێڵد لە زیگن، پۆلیس ڕایگەیاند، کە بارودۆخی ٣ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.

لەم بەیاننامەیەدا کە زانیاریی لەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسە بڵاوکردۆتەوە، باس لەوە کراوە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لانیکەم ٤٠ کەس لەناو پاسەکەدا بوون.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەم ڕووداوە هێرشێکی تیرۆریستی بێت، باس لەوە کرا کە هێرشبەرە تەمەن ٣٢ ساڵەکە خەڵکی ئەڵمانیا بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top