قوتابخانەی ئەوان لە کێ! هی ئێمە لەکێ!
قوتابخانەی ئەوان لە کێ! هی ئێمە لەکێ!
فرحان جبرائیل
هەر وڵاتێکت بینی لە ئۆڵمپیاد و لە کایەکانیتری وەرزش بەرهەمیان هەبوو لە بەدەست هێنانی ملوانکەی زێر و زیو و برۆنز و جامیتر.....ئەوە بزانە ژێر خانێکی وەرزشی وا تۆکمەیان هەیە، ئێمە بەچەند ساڵێکیتریش پێ ناگەین!
ئەمەی دیارە وێنەی قوتابخانەیەکی وڵاتی چینە، کەوا لەسەر بانی قوتابخانە، یاریگای گۆڕەپان و میدانیان دروست کردوە، هەر لە دەستپێکی تەمەنی قوتابیان، مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکەن ئامادەیان دەکەن بۆ پاڵەوانیەتی سەر ئاستی قوتابخانەکان و شارەکان و ولات و کیشوەر ...
لەلای خۆشمان تاکو ئێستا بینایەی قوتابخانە زۆر کەمن باسی یاریگای وەرزش هەر لێگەڕێ...!
ئەگەر یاریگاش هەبێ سەبەیە، دەستت لەسەر دڵت دەبێ لەبەر پێکانی قوتابیان!
وەرزش لە قوتابخانەکان لە دەستی هەندێک مامۆستای دژە وەرزشە و نوێژی مردووی لەسەر کراوە و وێڵکراوە!
لەلای هەندێکیان وەرزش واتە تۆپی پێ، یاخود باسکردنی 17 یاسایەکەی تۆپی پێ!
ئەگەر گرینگی بە یاریە بچوکەکان و یاریەکانی گۆرەپان و مەیدان و یاریە هزریەکان نەدرێت، واتە هەر هیچ نەکراوە بۆ قوتابیان!
منداڵی کوڵانیش دەزانن تۆپانێ چییە و فاول چییە .....هتد.
ئینجا ئەگەر بەردی بناغەی وەرزش بە تۆکمەی دانەنرێتەوە، هەر وەکو وڵاتی عێراق دەبین، 46 ملیۆن سەرنشینی هەیە،لە یارییە تاکەکان چوار یاریزانی بۆ ئۆڵمپیاد ڕەوانە کردبوو، یەکێک مادەی وزە بەخشی بەکار هێنابوو، ئەوانیتریش بۆ گەشت چوو بوون!