ئەیسەر قاسم چەندین گرێبەستی پێگەیشتووە

ئەیسەر قاسم چەندین گرێبەستی پێگەیشتووە

ئەیسەر قاسم چەندین گرێبەستی پێگەیشتووە
ئەیسەر قاسم ئەستێرەی كوردی یانەی دهۆك و یاریزانی دڵكوردی سوێدی، ئەم وەرزە بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆك مۆركرد، لەگەڵ یانەی ناوبراویش توانی پلێتی سەركەوتن بۆ خولی یانەكانی ئاسیا بەدەست بهێنن، ئەیسەری كوڕە كوردی ڕیزی یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە بڕیاری داوە ریزی یانەكە جێبهێلێت بۆ كەمی هەڵی یاری كردن پێی لە ناو چەندین یانەی عێراقیش ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ یانەی قاسم مۆركرد. لەم بارەشەوە ئەیسەر قاسم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: گرێبەستی من بۆ شەش مانگ بوو لەگەڵ یانەی دهۆك، هۆكاری جێهێشتنی یانەكەشم بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە هەڵی یاری كردنی باشم پێ نەدراوە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستیش ناوبراو گوتی" چەندین گرێبەستم لە خولی یانە پلە نایابەكانی عێراقی بۆ هاتبوو لە یانەكانی نەفتی وەست و جۆلا و چەندین یانەی تریش، بەڵام من ئارەزووی ئەوەم هەبوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی یاری بكەم بۆیە گرێبەستی یانەی قاسمم پەسند كرد، گرێبەستەكەم بۆ ماوەی یەك وەرزە دەمەوێ ئەم وەرزە لەگەڵ یانە تازەكەم بتوانم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم و ئەوەی لە توانام بێت خزمەتی ئەو یانەیەی بكەم.

Top