یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەوڵی دابین كردنی پارەی ناوبژیوانان دەدات

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەوڵی دابین كردنی پارەی ناوبژیوانان دەدات

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەوڵی دابین كردنی پارەی ناوبژیوانان دەدات
هەر چەندە ماوەی دوو وەرزە ناوبژیوانانی شارەكانی كوردستان سەرجەم چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرێوەدەبن، سەرەڕای ئەوەی زۆر جاریش دووچاری گرفت و كێشە دەبنەوە لەگەڵ هاندەران و كارگێڕیی یانەكان، بەڵام ناوبژیوانان بەردەوامن لە خزمەت كردنی خولەكان و سەركەوتوو بەرێوەبردنی خولە یەك لەدوایی یەكەكانی كوردستان، لە ئێستادا یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان لە هەوڵی ئەوەیە لە رێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان شایستە داراییەكانی ناوبژیوانان دابین بكاتەوە كە ماوەی دوو ساڵە وەریان نەگرتووە، لەم بارەشەوە جەلال سەعید ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە ئێستادا ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین كەوا شایستە داراییەكانی ناوبژیوانان بۆ هەردوو وەرزی 2023/ 2024دابین بكەین لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جگە لەوەش چەندین مانگە مووچەی كارمەندانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتیەكە نەدراوە، گوتیشی " بەرچاو ڕوونییەك هەیە كەوا پارەكانیان بۆ دابین بكرێ و، ئەگەر شایستە داراییەكانیش دابین كرا ڕەنگە كۆتایی ئەم مانگە وەرزی نوێ خولی نایابی كوردستان بەرێوەبچێت ئەوەش تەنیا قسەیە.

 

Top