داواكاریی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

داواكاریی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

 

ڕۆژی سێشەممە 27ی ئاب، یەکێتیی ئەورووپا داوای ئاگربەستی سێ ڕۆژەی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە کەرتی غەززە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوای ئاگربەستی مرۆیی خێرا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کەرتی غەززە دەکات بۆ ئەوەی منداڵان لە دژی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان کە بە خێرایی بڵاوبووەتەوە بکوترێن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئیفلیجی منداڵان دوای زیاتر لە دوو دەیە لە بنبڕکردنی لە ناوچە شەڕلەسەرەکانی کەرتی غەززە سەریهەڵداوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top