زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو لە سودان

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاو لە سودان

 

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی بەنداوی "ئەربعات" لە باکووری ڕۆژئاوای ویلایەتی سودان لە دەریای سوور بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە شکا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لافاوەکە 20 گوندی وێران کردووە و 50 گوندی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە.

بەپێی خەمڵاندنەکان ٥٠ هەزار کەس بەهۆی ئەم کارەساتەوە بە توندی زیانیان بەرکەوتووە.

پێویستە بگوترێ، ئاوی ڕووباری نیل کە لە کەنارەکان سەرڕێژ بووە، مار و دوپشكی ژەهراویی هێناوەتە ناوچەی نیشتەجێبوون و شەقام و کێڵگەکان و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی زیاتر کردووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top