لە ئەنجامی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە دورگەی تێرنات لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا 13 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی حکومی ڕایانگەیاند، لە گوندی ڕوا کە بەهۆی باران بارینی زۆر و لافاو ژێرئاوکەوتووە، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەرپرسانی تیمی گەڕان و فریاگوزاری ڕایانگەیاند، بەهۆی بارینی بەخوڕ لەسەر دورگەکە لافاوێکی کتوپڕی لێکەوتەوە.
بە ئاماژەدان بە زیانەکانی دەیان یەکەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە، لایەنە پەیوەندیدارەکان گیرانی ڕێگاكانی سەرەکی بەرەو گوندەکانیشیان ڕاگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل