بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە کەناراوەکانی پورتوگال ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە کەناراوەکانی پورتوگال ڕوویدا

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی باشووری شاری لیسبۆنی پایتەختی پورتوگال ڕوویدا.

پەیمانگای نیشتمانی جوگرافیای پورتوگال ڕایگەیاند، کاتژمێر 05:11 بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە لە کەناراوەکانی شاری سینێس لە باشووری شاری لیسبۆن ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکی لێنەکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، جگە لە پورتوگال، بوومەلەرزەکە لە باشووری ئیسپانیا و باکوری مەغریبیش هەستی پێکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top