! ‎ ئێستا خەڵک تێگەشتوو و پێگەشتووە

! ‎ ئێستا خەڵک تێگەشتوو و پێگەشتووە

‎ئاشکرایە ئەو قسە و درۆیانەی کە لە لایەن کەم و کورتەکانی یەکێتی دەکرێن لە بانگەشە و خۆ دەرخستن هیچی دیکە هەڵناگرێت ، شالاوی کوسرەت رەسول باش دەزانێت لە خۆلەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەگەرمەی نزیک بوون و مانگە پر درۆیەکەی بانگەشەی هەڵبژاردن هەمان ئەم قسەیەیان دەکرد ، کەچی دۆران بەشی ئەوان بووە هەولێریش هەر لە ژێر سێبەر و ئازادی و ئاوەدانی پارتی و بارزانیدا ماوەتەوە و دەمێنێتەوەش ، کەسانی وەک شالاو و تەواوی خەڵکی کوردستان باش ئەوە دەزانن کە ئێستا لە سلێمانی کەس بە ئارامی ناخەوێت و کار و کەسابەتێک ناکات ، لە بەر ئەوەی رۆژ نییە لەو سنورە هەواڵێکی ناخۆش گۆێبیست نەبن لەوانە کۆشتنی کۆلبەران ، رفاندنی دکتۆرەکان لە لایەن مافیا و گەندەلکاران ، دزینی دەرمان لە نەخۆشخانەکان ، خواردنی پارەی پرۆژە و شەقامەکان لەو سنورە ، کۆشتنی رۆژنامەنوسەکان لە ژێر بیانووی جۆراوجۆر ، کردنەوەی بارەگای ئێرانی لەو سنورە ، ناردنی پارەی دەروازەکان لە لایەن
حەشەکانی ناو یەکێتی ….

یەکێتی باش دەزانێت کە ئێستا هەولێر ساحیبی خۆی هەیە ،لە هەموو روویێکەوە پارێزراوە ، هەر بۆیەش ئێران و عێراق و هەرچی هێزی بەدەر لە یاسا هەیە کە یەکێتی بە فیتەی ئەوان دەجۆلێتەوە دژی هەولێر دەوەستنەوە و پەلاماری دەدەن ، چۆنکە پارتی ئارامی و ئازادی و ئاوەدانی و پێشکەوتنی بۆ دەستەبەر کردوون ، ناهێلێت کەسانی گەندەڵ و مافیاچی ژیان و گۆزەرانی خەڵکی هەولێر تێکبدەن ، بە دەردی سلێمانی ببەن ، ئێدی با یەکێتی لە قەلا و منارەی سەرکەش و ئاوەدان گرێت ، با بروات سلێمانی بێ نازەکە وەربگرتەوە ، کە نە رۆشنبیریەکەی ماوە ، نە حەیاتەکەی ماوە ، نە ئارامیەکەی ماوە ، نە ئاوەدانیەکەی ماوە ، ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان تێگەشتوو و پێگەشتووە هەولێر دەبینێ و سلێمانیش دەبینێ ، دەزانن هەولێر لە دەستی پارتیدا چۆنە ، سلێمانیش لە دەستی ئێران و حەشد و پاسدار و پەکەکە چۆنە

Top