ئــەوھـــەمــــوو فـــشــــارانـــە لـــــەپــــای چــــی !!!
گەر چی زیاتر لە 30 ڕۆژدەبێت ، لیستی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز بە سەرجەم زانیاریيە داواکراوەکان ڕەوانەی بەغدا کراوە،
بەڵام بە بیانووی بێ مانا مووچە نەناردراوە ، دیارە ئەمەش جاری یەکەم نیە بە شێوازی جۆراو جۆر فشار لە سەرھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و گرفت ولە مپەر دەخرێتە بەردەم مووچەو شایستەدارایەکانی فەرمانبەران ،مەبەستی سەرەکی لەو فشارانە زۆر بەروونی دیار تەنھا بۆ لاواز کردن وشکاندنی ئیرادەی خەلکی کوردستانە ، مووچەو شایستەداراییەکانی خەلکی کوردستان مافێکی رەواو دەستووری ھەموو فەرمانبەرێکە ،بەپێ بریاری دادگای فیدرالی ناکرێت تێکەلی ھیچ کێشەێکی دیکە بکرێت ،زۆر ھەول دران تا بەھۆی ئەم فشارانە ئیرادەی خەلکی کوردستان لاواز بکرێت ،بەلام سەرکەوتوونەبوون بەلکو ئەمە بووە ھۆکارێکی تر بۆ زیاتر سووربوونی خەلکی کوردستان لەسەرداواکردنی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان ، خەلکی کوردستان جگە لە کێشەی مووچە کێشەی نەتەوەیی وناسنامەوخاکی ھەیە ،ئەوەی بەدەست ھاتووە لەخۆرا نەھاتووە،بەلکو دەرەنجامی خەبات وتێکۆشانی گەلی کوردستانە ،بۆیە ناکرێت بەم شێوەیە مامەلەی لەگەلدا بکرێت ،لە رابردوودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت جەنابی کاک مسروربارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت سەرجەم پابەندییەکانی خۆی لە بەرانبەر حکوومەتی فیدراڵ
جێبەجێ کردووە تا ئەم بابەتە چارەسەربکرێت ،بەبێ ئەوەی سازش لەسەرمافەکانی خەلکی کوردستان بکات ،چونکە بابەتی مووچە پەیوەستە بەژیانی خەلک ،بەلام لەگەل ھەمووئەمانەشداھەرمانگەو بیانووێک دروست دەکرێت ، قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان ،لەدەستووردا چەسپێنراوە ،بۆیە بەپێی یاسا دەبێت ،هاوشێوەی ھەر پارێزگاێکی دیکەی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەوادەی خۆیدا بنێرێت، کەچی بەداخەوە رۆژ بەرۆژ بیانووە بێ مانا کان زیاتردەبن،ئیدی کاتی ھاتوە زۆر بەجدی بپرسین ئەوھەموو فشارانە لەپای چی !!!بۆچی ؟ گرنگە بە پێی دەستوور چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی ئەم بابەتەیە بکرێت ،تا چیتر بە ھەوەسی شەخسی ودەستی دەرەکی مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستان نەکرێت ،ئەوەی ئێستا لە ئێراقدا گوزەر دەکرێت بەئاشکرا پشتکردنە لەدەستوور...