وازهێنانێکی جیاواز

وازهێنانێکی جیاواز

وازهێنانێکی جیاواز

فرحان جبرائیل 

یاریزانی زۆرانبازی کوبا میخائین لۆپێیز، ئەم وەشانەی ئۆڵمپیادی 2024 پاریس شەشەمین بەشداری کردنیەتی، توانیتی 5 جار یەک لەدوایی یەک مەداڵیای زێر بۆ وەڵاتەکەی بەدەست بهێنت، لەم ئۆڵمپیادانەی بەشدار کردوە:
🥇ئۆلۆمپیادی پەکین 2008
🥇ئۆلۆمپیادی لەندەن 2012
🥇ئۆلۆمپیادی ڕیۆ 2016
🥇ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ 2020
🥇ئۆلۆمپیادی پاریس 2024
دوایین دۆڕانی 20 ساڵ لەمەوبەر بوو لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینای 2004.

میخائین لۆپێیز لە دوای بەدەست هێنانی مەداڵیای ئاڵتونی ئەم ئۆڵمپیادە(2024) لە کۆتای یاریەکە کاڵەکانی خۆیی لەسەر یاریگا بەجێهێشت، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کەوا وازی لەیاریکردنی زۆرانبازی هێنا، ئەم کاڵانەشی دەبێتە ڕەمزێک بۆ مێژووی ئۆڵمپیاد، چونکە ئەستەمە یاریزانێک بتوانێت 5 جاری بێ پچڕان مەداڵیای زێر بەدەست بهێنێ لەم یاریەدا.

Top