بــەرەو ھـــەڵـــبـــژاردنـــێـــکـــی شــــەفــــاف وبــــێـــگــــەرد
هەڵبژاردن پایەیەکی سەرەکیی دیموکراسیە بۆ دەرخستنی دەنگی وئیرادەی راستەقینەی خەلک ،
لە دوای راپەرینەوە پارتی یەکەمین لایەنی سیاسی بوو لە ڕێگەی سەرۆک مسعود بارزانی دەستپێشخەری بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی کرد کە داوای کرد شەرعییەتی شۆڕشگێڕیی بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی یاسایی ودەستووری و دیموکراسی ،بۆیە ھەمیشە پارتی لەگەل ھەڵبژاردن دابووەو دایە ،بەر لەتەواوبوونی خولی پێنجەم زۆر ھەول درا تەنانەت پارتی سازشی لەمافی یاسایی خۆی کرد تا ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەرێوەبچێت ،بەلام دەستی نامۆو دەرەکی بەربەست وگرفتیان دروستکرد ،تا سەرەنجام بریاردرا لە٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەم سال پرۆسەکە بەرێوەبچێت ،لێرەو لەوێ باس لەوەدەکرێت پارتی ترسی لە ھەلبژاردن ھەبووە ،بەبێ ئەوەی بیر لەرابردوو بکەنەوە ، کە هیچ كاتێك پارتی، بەپشت ئەستووری بە خەلکی دڵسۆزی کوردستان،ترسی لەھەڵبژاردن نەبووە،بەلکوھەمیشەبراوەی یەکەم بووە، جا ئهگهر حزبێك له پلهی یهكهمدا بێت، بۆ دهبێ له ههڵبژاردن بترسێت،بەلکو ئەوکات لەگەل ھەڵبژاردن نەبوو کە چەندین تێبینی لەسەر شێوازی ھەڵبژاردن ھەیبوو،و
دەستی دەرەکی دەیەویست پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە لە بەرژەوەندی دۆستەکانیان یەکلایی بکەنەوە و ھەولی تێکدانی بنەماکانی بەیەکەوە ژیانیان دەدا ،گەرنا ھەڵبژاردنێک شەفاف وبێگەرد بێت و گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینەی خەلکی کوردستان بکات و گەرەنتی نوێنەرایەتی سەرجەم پێکھاتەکان بکات بەر لەھەموولایەنەکان پارتی لەگەل دایەو ھەولی سەرخستنی دەدات ،تا گەل بڕیار لە سەر ئاییندەی حوکمرانی بدات ،چونکە دەرەنجامی ھەڵبژاردن دەرخەری دەنگی خەلک دەبێت وسەنگ وقورسایی لایەنەکان بە دیاردەخات ،ھەرچەندە دلنیام
پارتی بەگەرم وگورترلەجارانی تر بەرەوپیری پرۆسەکە دەچێت و کوردستانیان پاداشتی ھەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی دەدەنەوە تا بەردەوام بێت لە
پاراستنی خاک وخەلکی کوردستان، بەلای پارتیەوە پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان لەسەرووی ھەموو جۆرە بەرژەوەندییە کی ترە ،وەبەکرداریش لەم پێناوەیەدا سازشی زۆری لەماف وراو بۆچونەکانی خۆی کردوە ، چونکەبەھێزی پارتی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكەدا هەیە، دەبێتە ماییەی زیاتری ئاوەدانی کوردستان ،
دۆست و نەیار ئەو ڕاستیە چاک دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزتر دەبێت ،ئەوەش بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و خەباتە بێ وچان و دوور و درێژەی دەگەڕێتەوە،كە لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای خاک و نیشتیمان داویەتی،