ئەمریكا فرۆشتنی هەلیکۆپتەری ئەپاچی بە کۆریای باشوور راگەیاند

ئەمریكا فرۆشتنی هەلیکۆپتەری ئەپاچی بە کۆریای باشوور راگەیاند

  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی کۆپتەرەکانی ئەپاچی و ئامێرە پەیوەندیدارەکان بە بەهای نزیکەی ٣.٥ ملیار دۆلار بە کۆریای باشوور.

ئاژانسی ئاسایشی بەرگری و هاوکاریی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 36 هەلیکۆپتەری AH-64E Apache و کەرەستەی پەیوەندیدار بۆ کۆریای باشوور بە بەهای 3.5 ملیار دۆلار.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەلیکۆپتەرانە یارمەتیدەر دەبن بۆ هەوڵەکانی کۆریای باشوور بۆ زیادکردنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لە ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن.

لە لایەکی دیکەوە لە بەیاننامەیەکی دیکەی ئەم دەزگایەدا هاتووە کە فرۆشتنی ٣٥٠ مووشەکی جاڤلین بە ئوسترالیا بە بەهای نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەم وەزارەتە پەسەندکراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئامانجی فرۆشتنەکە باشترکردنی "توانای سوپای ئوسترالیایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top