بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا هەزاران کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت  

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا هەزاران کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت   

 

 

دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە کالیفۆرنیا، میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە کە هەزاران کەس ماڵەکانیان لە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بەجێهێشتووە.

ڕۆژی سێشەممە 7ی کانوونی دووەم ئاگرێکی گەورە بەهۆی بای بەهێز لە دارستانەکانی «پاسیفیک پالیسەید» لە کالیفۆرنیا کەوتەوە  و هەزاران کەسی ناچار کرد ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، كە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کاتژمێر ١٠:٣٠ی ڕۆژی ڕابردوو بە کاتی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای لۆس ئەنجلۆس ڕوویداوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە بووە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، فەرمانی چۆڵکردنی ناچاری بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە دەرچووە.

دوابەدوای ئەم ئاگرکەوتنەوەیە، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی کالیفۆرنیا باری نائاسایییان ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئاگرکەوتنەوەکە، 30 هەزار کەس ناچاربوون ناوچەکانیان بەجێبهێڵن.

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە لە لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاندووە، نزیکەی ١٣ هەزار ماڵ لەو ناوچەیە لە مەترسیدان.

بەپێی زانیارییەکان، قەبارەی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە گەیشتووەتە نزیکەی هەزار و 200 هێکتار زەوی.

لەگەڵ ئەوەشدا، جاروبار لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا، ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی ڕووداوی سروشتییەوە ڕوودەدەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top