ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کوشندە لە تبت و گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی
ڕۆژی سێشەممە 7ی 1ی 2025،بوومەلەرزەیەکی بەهێز تبت و بەشێک لە نیپاڵی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە، سەدان خانوو زیانیان بەرکەوت و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکەش دوای بوومەلەرزەکە ماڵەکانیان بەجێهێشت و تیمەكانی فریاكەوتن بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا.
هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە باکووری ڕۆژهەڵاتی نیپاڵی هەژاند بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی و زیانی ماددی لەو ناوچەیە بڵاونەكراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل