لە ئەنجامی ئاژاوەگێڕییەکانی زیندان لە هایتی، ١١ زیندانی لە زیندان هەڵهاتن
وتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی هایتی: ١١ زیندانی کە لە زیندانەکە هەڵهاتبوون لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
ئاژاوەیەک لە زیندانێکی شاری سەنت مارک لە باکووری وڵاتی دوورگەیی هایتی کە نزیکەی ٥٤٠ زیندانی تێیدایە، بە مردن کۆتایی هات.
ئەو زیندانیانەی خۆپیشاندانیان ڕێکخستبوو بۆ داوای خۆراک و چاودێری پزیشکی باشتر، لە زیندانەکە هەڵهاتن.
وتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی هایتی، میشێل ئەنژ لویس ژۆن ڕایگەیاند، 11 زیندانی کە لە زیندانەکە هەڵهاتبوون لە ئەنجامی شەڕی چەکداری لەگەڵ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە کە دۆخی زیندانەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام پێویستە ئیدارەی قەزاکە چاودێری ئەو زیندانیانە بێت کە ڕەنگە هەڵهاتبن.
دەوترێت لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکاندا، زیندانییەکان ئاگریان لە بەشەناوخۆییەکان و ئەرشیفەکانی سەر بە ئەفسەرەکان بەرداوە.
لە لایەکی دیکەوە، لە مێژە کەمیی ئاو و خۆراک لە زیندانەکانی هایتیدا هەیە. لە ساڵی ڕابردوودا ١٨٥ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و دەوترێت، هۆکاری گیان لەدەستدانیان نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی بەدخۆراکییە.
گوڵان: سەردار خەلیل