(پارتی دیموکراتی کوردستان) ٧٨ ساڵ رابەرایەتی کردنی دۆزی نەتەوەیەک

(پارتی دیموکراتی کوردستان) ٧٨ ساڵ رابەرایەتی کردنی دۆزی نەتەوەیەک


دوای هەرەس هێنانی کۆماری مهابات بەهۆی گەلەکۆمەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی و باڵ کێشانی نائومێدی و بێ هیوای بەسەر میلەتی کورد دا لە ١٦ ئابی ١٩٤٦ بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا، ئەم پارتە هەرزوو پێشوازیەکی بێ وێنەی لێکرا لە هەر چوار پارچەی کوردستان بووە هۆی بەخشینەوەی ئومێد و هیوا بە گەلی کوردستان و ئەو پەیامەشی دا بەگوێی دوژمنانی گەلی کوردستان کە دۆزی رەوای گەلی کورد لەناو نەچووە و هەرگیز گەلی کوردستان کۆڵ نادات لە بەگژدا چوونەوەی زوڵم و ستەم تێکۆشان تاکو گەیشتن بە مافەکانی.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەرلە سەرەتاوە تاکو ئەمڕۆ کۆمەڵێک ئامانجی نەتەوەی و نیشتمانی کردوە بە ستراتیژیەتی کارکردنی
١- بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەم دژ بە گەلی کوردستان.
٢- گرتنەبەری خەباتی چەکداری و دیموکراسی تاکو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بە سەربەخۆی یەکجاری.
٣- یەکتری قبوڵ کردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان.
٤- بەدامەزراوەی کردنی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێنانەکایەی سەروەری یاسا.
٥- دەستاو دەست کردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە.
٦- سازش نەکردن لە هیچ یەک لە مافەکانی گەلی کوردستان هتد…
هەموو ئەو بیرو باوەڕو ئامانجە نەگۆرانە وایکردووە دوای ٧٨ ساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەیەکی بەهێز و گەورە و نەگۆڕی جەماوەری هەبێت، هەر بە حزبی یەکەم بمێنێتەوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پارتی جگە لەوەی حزبێکی سیاسیە پڕژەیەکی گەورەی سیاسی و نەتەوەیشە، لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی پارتێکی خاوەن پێگە و سەنگی گەورەیە کە نوێنەرایەتی دۆزی رەوای میلەتێکی ٤٥ ملیۆنی دەکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژای ٧٨ ساڵ دوچاری سەدان پلان و هەڕەشە و مەترسی بۆتەوە بە ئامانجی نەهێشتن و لاوازکردنی، بەڵام هەمیشە لە جاران بەهێزتر و ڕژدتر بووە لە پێناو بەرگریکردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ٧٨ ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە کە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی بەرەو گۆڕانکاری خێرا هەنگاو دەنێ، لە هەرێمی کوردستانیش پارتە سیاسیەکان ئێستا لە هەموو کات زیاتر پەرتەوازەن، بەڵام بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و پشت بەستن بە گەلی کوردستان هەرێمی کوردستان ئەم قۆناغەش تێدەپەرێنێت و ئایندەیەکی گەش چاوەروانی گەلی کوردستان دەکات.



Top