ڕفاندنی دەیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن حوسییەکانەوە

ڕفاندنی دەیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن حوسییەکانەوە

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی چوارشەممە 14ی مانگ بڵاوکراونەتەوە، حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن و زیاتر لە 10 کارمەندی ئەو ڕێکخراوەیان ڕفاندووە.

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بڵاویکردەوە، میلیشیاکانی حوسی توانیان ١٣ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان و زیاتر لە ٥٠ کارمەندی فریاگوزاری و هەروەها هاوکارێکی باڵیۆزخانەکەیان دەستگیربکەن.

بەشێک لەو کەسانە دوور لە فەرمانگەکانیان لە ناو ماڵەکانیان ڕفێنراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ڕووداوە لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی ئاب (12 و ١4ی ئاب) ڕوویداوە و وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم بابەتە سەرەتا پشتگوێ خراوە، بەو هیوایەی چارەسەرێکی خێرا بۆ ئوم كێشەیە بدۆزرێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top