بـــۆ چـــی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا؟!

بـــۆ چـــی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا؟!

لە رۆژی ١٦ی ئابی ساڵی ١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر دامەزا، واتا ٧٨ ساڵ بەر لە مرۆ.
هەڵبەتە دامەزراندنی پارتی لەو کات و ساتە لە دوای بەکۆتا هاتنی جەنگی دووەمی جیهان، کە هۆشداری لەلایەن گەلانی ژێر دەستە زیاتر گەشەی کرد بۆ داواکردنی مافەکانیان، هەروەها بە هۆکاری نەمانی یەکەم کۆماری کوردستان (کۆماری مهاباد)، پێداویستیەکی گرنگ بوو کە پارتێکی سیاسی هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەر بێت دابمەزرێت کە بتوانێت خەبات بکات لە پێناو دابینکردنی ماف و ئاواتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی.
راستە لەو کاتانە پارتی سیاسی هەبوون و لەکەسانی تێکۆشەر پێک هاتبوو، بەڵام لە روانگەی تێروانینی چەپ دەیان روانییە کێشەی کورد تا رادەیەک دوور لە ئامانجەکانی نەتەوەیی، لەم سەرو بەندە دا دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد پێداویستیەکی گرنگ بوو بۆ خەباتکردن و گەیشتن بە ئامانج، و جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر وەک سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا، کە لە خانوادەیەکی تێکۆشەر و کورد و نیشتمان پەروەر کە هەر لەسەرەتای سەدەی نۆزدە خەبات دەکەن بۆ مافی گەلی کوردستان و یەکسانی و دادپەروەری و چەندین شۆرشیان بەرپا کردوە، هەروەها خودی جەنابی مەلا مستەفا و کاریزمای و لێهاتووی کە شایستەی سەرۆکی ئەو حزبە بوو.
پارتی لە ماوەی تەمەنی ٧٨ ساڵەی توانی بەو پەری دڵسۆز و لەخۆ بوردەی خەبات بکات لە پێناو کوردستان و چەندین داستانی کەم وێنە تۆمار بکات، و ببێتە حزبێکی نەتەوەیی سەرتاپای کوردستان و لە هەر چوار پارچەی کوردستان پێگە و تایبەتمەندی خۆی هەبێت.
لە ماوەی تەمەنی پارتی دوو جاری زۆری هەوراز و نشێو هاتووە کە هەوڵیان داوە پێگەی پارتی لاواز بکەن و ببێتە حزبێکی لاوکی، بەڵام هەردەم پارتی توانیویەتی زاڵ بێت بەسەر گۆسپ و نەیارەکانی کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ شارەزای و کارامەی جەنابی بارزانی نەمر و رێبازە پیرۆزەکەی کە بوو بە هۆکاری ئەوەی خۆشەویستی و گەورەیی پارتی رەگ و ریشە لە نێو دڵی دڵسۆزانی میللەتەکەمان دا بچسپێت، هەر ئەوەش وای کرد ئەوانەی دژایەتی پارتیان کرد داوای لێبوردن بکەن جونگە پارتی توانی لە ماوەی تەمەنی سەدان داستان قارمانیەتی و سەرکەوتن تۆمار بکات لە سایەیی خەباتی نەپساوی پێشمەرگە قارەمانەکان، پارتی توانی جگە لە سەدان داستان وا لە رژێمی بەغدا بکات دان بە مافەکانی نەتەوەی کورد بنێت لە میانەی رێککەوتنامە مێژوویەکەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠.
ئەگەر چی لە ئاکامی پلان و خیانتکاری نێودەولەتی کە شۆرشی کورد لە ساڵی ١٩٦١ بەرپا بوو دووجاری نسکۆ بوو، لە ئاکامی رێککەوتنە خیانکاریەکەی ٦ی ئاداری ١٩٧٥ بەڵام خۆش بەختانە لە ماوەیەک کورت توانی بە گر و تێنکی بەهێز بێتەوە گۆرپانی خەبات لە میانەی شۆڕشی گوڵان لە گوڵانی ساڵی ١٩٧٦.
ئەمرۆ پارتی لە حزبێکی لۆگال بۆتە حزبێکی نێودەولەتی و پێگەو رێزی تابەتی هەیە و توانی سنور ببەزێنی بگاتە ئاستی حزبە جیهانیەکان، ئەمەش بێگومان لە تێروانین و بۆ چوونی سەرۆک بارزانی سەرچاوە وەردەگرێت، کە وەک سەرکردەیەکی جیهانی و ئاشتی خواز رێزی دەگرن و هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان.
پارتی لە راپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا هەر بۆیەش رۆڵێکی بەرچاو سەرەکی هەبوو لە راپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و ئەنجام دانی یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردن کە جەنابی سەرۆک بارزانی لە شاری کۆیە پێشنیاری کرد، هەروەها پارتی پێشەنگ بوو لە دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی کردنی، هەروەها هەوڵەکان بۆ پێکەوە ژیان و تەبایی.
هەر لە رۆژی دامەزراندنی پارتی سازشی لە سەر مافەکان نەکردوە بە تایبەتی کوردستانیەتی کەرکوک، و گەرانەوەی سەرجەم ناوچە کوردستانیەکان بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان، خۆ راگری و خەباتی بەردەوامی و هەوڵەکانی پێکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی و بەرگری لە گەل و خاکی کوردستان وای کردوە کەوا پارتی پێشەرەو بێت و میللەت لە دەوری کۆبنەوە و رۆژ لە دوای رۆژ پێگە و جەماوەری فراوانتر و بەهێز تر بێت.
بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد

Top