نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە

 

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا زیانیان بەرکەوتووە.

ناوبراو ئاماژەی بە بارانی بەخوڕ و لافاو لە وڵاتانی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، چاد، کەناری عاج، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، لیبێریا، نیجەر، نەیجیریا، مالی و تۆگۆ کرد و گوتی: جێگەی نیگەرانییە کە لە ٢ مانگی یەکەمی وەرزی بارانباریندا لەوێ  لافاوی زۆر ڕوودەدات و تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار کەس بەهۆی ئەم لافاوانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها حەق ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە زیاد کردووە کە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەوڵ دەدات خزمەتگوزاری خۆراک و ئاو و تەندروستی پێشکەش بە خەڵکی ئەو وڵاتانە بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top