كیسەڵەكانیش دەفڕن، لە ناو ٢٠ فیلمی پڕبینەری جیهاندا

كیسەڵەكانیش دەفڕن، لە ناو ٢٠ فیلمی پڕبینەری جیهاندا

فیلمی سینەمایی كوردیی (كیسەڵەكانیش دەفڕن) لە دەرهێنانی سینەماكاری بە ‌ئەزموونی كورد (بەهمەن قوبادی) كە بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 100فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی كردووە و زیاتر لە 50 خەڵاتی جیهانیی بۆ كوردستان بەدەست هێناوە، یەكێكە لە پڕشانازیترین فیلمەكان لە مێژووی سینەمای كوردستان و ئێراندا، بەم دواییانە لە لایەن ماڵپەڕیی سینەمایی موڤی وێب (Movieweb) لە وڵاتی ئەمریكا لە ناو ٢٠ فیلمی جیهاندا ئاماژەی پێ كراوە كە ٢٠ ساڵ بەسەر سازكردنیان تێدەپەڕێت، بەڵام ئێستاش هەر تام و چێژیی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە لایەن بینەرانەوە بەردەوام سەیریان دەكرێت.

كیسەڵەكانیش دەفڕن، لە ناو ٢٠ فیلمی پڕبینەری جیهاندا

ناویی ئەو ٢٠ فیلمە سینەماییەی لیستی ماڵپەڕیی موڤی وێب بریتین لە: پێكدادان (Crash) لە دەرهێنانی پۆڵ هاگیس (Paul Haggis)، هوتێل ڕواندا (Hotel Rwanda) لە دەرهێنانی تێری جۆڕج(Terry George)، كاندیدای مەنچووری(The Manchurian Candidate) لە دەرهێنانی جاناتان دێمێ (Jonathan Demme)، لە تەنیشت (Sideways) لە دەرهێنانی ئێلێكساندێر پێین (Alexander Payne)، كیسەڵەكانیش دەفڕن (Turtles Can Fly) لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، قەڵای جووڵاوی هاوێل (Howls Moving Castle) لە دەرهێنانی هایائۆ میازاكی (Hayao Miyazaki)، بلیمەتەكان(The Incredibles) لە دەرهێنانی بڕاد بیرد (Brad Bird)، درەوشانەوەی ئەبەدی زەینێكی پاك (Eternal Sunshine of the Spotless Mind) لە دەرهێنانی میشێل گێندری (Michel Gondry)، دوو بەیانی (The Day After Tomorrow) لە دەرهێنانی رۆلاند ئێمریش (Roland Emmerich)، دەفتەری یاداشت (The Notebook) لە دەرهێنانی نیك كاساوتیس (Nick Cassavetes)، چیرۆكی قرش(Shark Tale) لە دەرهێنانی هاوبەشی راب لێتێرمان و ڤیكی جانسۆن (Rob Letterman)،( Vicky Jenson) و بیبۆ بێرگڕون (Bibo Bergeron»، .(C.S.A) ویلایەتی كۆنفدڕاسیۆنی ئەمریكا(The Confederate States of) لە دەرهێنانی كوین ویڵموت (Kevin Willmott)، ناپێلئۆن دینامیت (Napoleon Dynamite) لە دەرهێنانی جێرێد هێس (Jared Hess)، ڕزگاربوو (Saved) لە دەرهێنانی برایان دانێلی (Brian Dannelly)، ژنی پشیلەیی (woman Cat) لە دەرهێنانی پیتۆف (Pitof)، چراكانی شەوی هەینی ( Friday Night Lights) لە دەرهێنانی هاوبەشی پێتێر بێرگ (Peter Berg) و جۆش پیت (Josh Pate)، كچە بەدفەڕەكان(Mean Girls) لە دەرهێنانی مارك واتێرز (Mark Waters)، هاوینی ئەوینی من(My Summer of Love) لە دەرهێنانی پاوێل پاویلكۆفسكی(Pawel Pawlikowski)، ژنێكی باش (A goog Wman) لە دەرهێنانی مایك باركێر (Mike Barker) و هەروەها خۆرئاوای مردووەكان (Dawn of the Dead) لە دەرهێنانی زێك ئێسنایدێر (Zack Snyder).

Top