دهۆك ڕاهێنەرێكی نوێ دەستنیشان كرد

دهۆك ڕاهێنەرێكی نوێ دەستنیشان كرد

دهۆك ڕاهێنەرێكی نوێ دەستنیشان كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك ئەم وەرزە لە سەر دەستی ئەحمەد خەڵەفی ڕاهێنەری یانەكە توانی پلێتی سەركەوتن بۆ جامی كەنداوی عەرەبی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە یانەی دهۆك خەونی گەورەتری هەیە لە خولی پیشگەرانی عێراقی و جامی كەنداوی عەرەبی، كارگێڕیی یانەی دهۆك هەوڵی ئەوە دەدەن ژمارەیەكی قورس بن لە جامی كەنداو و خولی ئەستێرەكانی عێراق، بۆیە بە بڕیاری كارگێڕیی یانەكە ئەحمەد خەڵەف سوپاس كرا لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی لە ماوەی ڕابردوو دابووی بۆ سەرخستنی یانەكە سوپاس و پێزانینان پێ بەخشی، لە بەرامبەریشدا یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری سوێدی مەسعود میراڵ مۆركرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بكات، جێگای باسە ڕاهێنەری ناوبراو پێشووتر لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی وەسلی ئیماراتی كاری كردوە و نازناوی خول و كوپ و سوپەری ئیماراتی لەگەڵ یانەكە بەدەست هێناوە، لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی دڵكوردی سوێدی و تیپی دووەمی مالمۆی سوێد و یانەی ئایاك سولنا كاری كردوە چەندین ئەنجامی شایستەی بەدەست هێناوە، دهۆكییەكان چاویان لەوەیە بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە بەدەست بهێنن و بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەن، بڕیاریشە گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی بە توانا مۆر بكەن بۆ وەرزی تازەی خولی عێراقی.

كارزان كانەبی

 

Top