یەکێتی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری کەرکوک چی بەدەست هێنا و چی لەدەست دا !؟

یەکێتی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری کەرکوک چی بەدەست هێنا و چی لەدەست دا !؟

یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر بەدەستی خۆی تەواوی کەرکوکی ڕادەستی عەرەب کرد، پێکهاتەی کورد لە کەرکوک لە دەرەجە ١ وە بوو بە دەرەجە ٣، کورد لەو شارە (١٤٠) پۆستی کارگیری و ئەمنی لەدەست دەرهێنرا، ئێستا دوای نزیکەی ٧ ساڵ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکێتی بە ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێر و بەتەنها لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و مەسیحی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی لە ناو باوەشی ئاغاکانی لە بەغداد هەڵبژارد و بانگەشەی سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پارێزگای کەرکوک دەکات، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە چۆن و لە پێناو لەدەست دانی چی بەدەستی هێنا؟

چی بەدەست هێنا

- یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی تەنها بۆ ساڵێک و چوارمانگ بەدەست هێنا، دوای تەواوبونی ئەم ماوەیە ڕادەستی عەرەبی دەکاتەوە.

چی لەدەست دا
- لەدەست دانی و بەخشینی دەیان پۆستی هەستیاری وەکو ( سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگر و یاریدەدەری ئەنجومەن، جێگری پارێزگار و چەندین پۆستی تری کارگێری و ئەمنی هەستیار).
- لەدەست دانی یەکڕیزی و پەرتەوازەکردنی زیاتری نێوان پارتە سیاسیە کوردیەکان لەو شارە.

گەر بەدەست هێمانی پۆستی پارێزگار بەم هەموو سازش و بەخشینی پۆستەوە بۆ عەرەب و تورکمان بەدەست کەوت بزانن پیرۆزیان بیت.

 

Top