کەس لەو هزرەدا نەبێت ؟؟
لە هەمو سەردەمێکدا ، لە قوناغە جیاوازەکانى خەباتى گەلاندا ، دەستەو گروپی چەواشەکار بونیان هەبووە ، بەڵکو بەپاڵپشتى نەیارانى گەل لە لایەک و قوستنەوەى هەندێ کەم و کوڕى ، لە لایەکى دیکەوە ، بەردەوام وەکو مەقاشی دەستى ناحەز ، بەربەرەکانى هێزو دام و دەزگاى گەل پارێزیان کردووە ، لە قوناغى شوڕشدا ئەو جورە پێکهاتانە بە (شوڕشى چەواشە) دەناسرێن ، لە قوناغى گەیشتن بە هەندێ ماف و خواستى رەواى گەل بە(ئوپۆزسیونى ڕوکەش و لادەر) دەناسرێن ، دروستکەرانى ئالنگارى و رێپێشاندەرانى ناحەزان لەم قوناغەى خەباتى کوردایەتىدا ، کە خاوەنى قەوارەی (هەرێمى کوردوستانین ) ، لە گردبونەوەیەکى چەند رەنگیدان ، بە دروشمى چەواشەکارو قوستنەوەى تەنگژەکان ، بە پلان و بە پیلان، یەخەى گەل و بەرهەمى خەباتى گەل (حکومەتى هەرێمى کوردوستان) یان گرتووە و ، لە بوسەدان بۆ هەر دەرفەتێک بەمەبەستى بێزارکردن و بێهیواکردنى کۆمەڵانى خەلکى کوردوستان ، ئەوەى پێیان کراوە درێخییان نەکردووە و بەردەوامن لە سەر ملکەچى و سازش بەرامبەر هەندێ دەستکەوتى کرچ و کاڵ ، تاکو بەوەى پێیان دەکرێت لە ئێستاو ئایندەدا هاوئاوازدەبن لە گەل خواستى قێزەوەنى نەیارانى گەل .
بەلام بە پێی تاقیکردنەوەکانى مێژووى گەلان و خودى مێژووى بزوتنەوەى کوردایەتى ، (لادەران ) هەر چەند دەرفەت و پاڵپشتى داگیرکەرانیان هەبێت ، لە کوتاییدا گەل و ولات سەرفرازدەبن و ئاڵاى کوردایەتى بە شەکاوەیی دەمێنیتەوە . بۆیە کەس لەو هزرەدا نەبێت ، دەستەو گروپی لادەر هەر چەند ئوینبازو سەرکێش بن ، بتوانن زەفەر بە دەستکەوتى بزووتنەوەى کوردایەتى ببەن .
هەر وەک (مەحوى) سوفى و زاناى وڵاتپارێزى گەورەى گەلەکەمان فەرمویەتى :
بە حەق هەرحەق ،بەناحەق ناحەقم وتووە لە ڕوژى بووم
وەکو مەنـسور ، ئەگەر بشمکوژن ، ناکـەم لە حەق لادەم