یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان ڕاگەیەندرا

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان ڕاگەیەندرا

دوای سازدانی سێ فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كە ژمارەیەكی بەرچاو لە فۆتۆگرافەران تێیدا بەشداربوون,لە ئێستادا ناوەندی "حەوت ڕەنگە" لە هەنگاوێكی نوێیدا فیستیڤاڵەكە دەكاتە نێودەوڵەتی و نزیكەی 120 فۆتۆگرافەر لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا بەشدارن.

لەم فیستیڤاڵەدا جیا لە فۆتۆگرافەرانی هەرێمی كوردستان و عێراق, فۆتۆگرافەرانی چەندین وڵات تیێدا بەشدارن وەك ئێران و توركیا و میسر و جەزائر و تونس و مەغرب و هیندستان و ئەڵمانیا و ڕووسیا و هۆڵەندا و بەریتانیا و بەلجیكا.

بڕیارە لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافیدا لە ڕێكەوتی 19/8/2024 فیستیڤاڵەكە بەڕێوەبچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top